AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢١ ٠٨:٢٥

لە دەریای سوور

دوایین هەواڵ لە هێرشی یەمەنییەکان بۆ سەر پاپۆڕێکی ئیسڕائیلی

دوایین هەواڵ لە هێرشی یەمەنییەکان بۆ سەر پاپۆڕێکی ئیسڕائیلی

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە سوپای یەمەن هێرشی کردە سەر پاپۆڕێکی زایۆنیستی لە گەرووی باب ئەلمەندێب لە باشووری یەمەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئەلجەزیرە، ڕێکخراوی ئاسایشی دەریایی بەریتانیا سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ڕووداوی ئەمنی لە نزیک گەرووی باب ئەلمەندەب لە دەریای سووری پێگەیشتووە و لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە دەستی پێکردووە.

لە لایەکی دیکەوە بەشێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لەوە کردووە کە ئەو هەواڵە ئاماژە بە هێرشکردنە سەر پاپۆڕێکی زایۆنیستی لە گەرووی باب ئەلمەندێب لە نزیک کەناراوەکانی یەمەن بە مووشەکی دەریایی دەکات.

News ID 48317

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha